وڵاتانی زلهێز، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داواكارییه‌كی حكومه‌تی ئێران پیشان ده‌ده‌ن، بۆ كڕینی 130 ته‌ن یۆرانیۆم بۆ كووره ئه‌تۆمییه‌كانی
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مریكا‌و پێنج وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان، ره‌زامه‌ندییان پیشانداوه له‌سه‌ر داواكارییه‌كی حكومه‌تی تاران، كه تایبه‌ته به دابینكردنی یۆرانیۆم بۆ كووره ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته...
به‌پێی ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران‌و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، حكومه‌تی تاران ده‌توانێت 350 هه‌زار ته‌ن یۆرانیۆم دابین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌و كووره ئه‌تۆمییانه بدات، كه به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و بۆ بواری ئاشتی به‌كار ده‌هێنرێن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێشتر حكومه‌تی ئێران 220 ته‌ن یۆرانیۆمی كڕیوه...
به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران رایگه‌یاندوه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند چاودێریی مامه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی تاران ده‌كات‌و له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه پیشان داوه
١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:١٤
News ID: 805050
وڵاتانی زلهێز، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داواكارییه‌كی حكومه‌تی ئێران پیشان ده‌ده‌ن، بۆ كڕینی 130 ته‌ن یۆرانیۆم بۆ كووره ئه‌تۆمییه‌كانی